زێلێنسکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوویەوە

زێلێنسکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوویەوە

پەیامی کورد... زێلێنسکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوویەوە


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە لەندەن و لەگەڵ ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبۆوە.


زێلێنسكی بڵاویكردۆتەوە، لە لەندەن كارەكان پەیوەنیدارە بە فراوانكردنی تواناكانمان لەسەر زەوی و ئاسمان، هاركارییەكانمان لەگەڵ بەریتانیا بەردەوامی دەبێت و لەگەڵ سوناك گفتوگۆیەكی ورد دەكەین.


جێی ئاماژەیە سەرۆكی ئۆكرانیا لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە گەیشتە لەندەن و كۆتایی هەفتەی رابردوش سەرۆكی ئۆكرانیا بە ئامانجی بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتری سەربازیی بۆ وڵاتەكەی سەردانی هەریەك لە ئیتاڵیاو ئەڵمانیای كرد.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە