پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا ١٥٠ کەسی تێپەڕاند
بەپێى ئامارێکى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى عێراق خۆپیشاندانەکەى رۆژى سێ شەممەى بەغدادا کوژرانى دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونى ١٥٠کەسى لێکەوتوەتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى عێراق ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانەکەى دوێنێى بەغداى ئاشکرا کردوە، بەپێى ئەو راگەیەنراوە، لە خۆپیشاندانەکەى رۆژى سێ شەممەدا دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٠خۆپیشاندەریش برینداربوون کە برینى بەشێکیان سەختە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لەخۆپیشاندانەکەدا١٣٠ ئەندامى هێزە ئەمنیەکانیش برینداربوون و دوو کابینەى هێزە ئەمنیەکانیش لە ئەنجامى تەقەکردن و بەکارهێنانى غازى فرمێسک رێژ سوتاون.
کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى عێراق ئاشکراشى کردوە، ژمارەیەکى زۆرى خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، تا ئێستاش ١١ کەسیان ئازاد نەکراون و دۆسیەکانیان دراوەتە دادگا.
داواش دەکات سەرۆک وەزیرانى رێوشوێنى توند لە بەرامبەر ئەو کەسانە بگرێتەبەر کە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و رادەستى دادگایان بکات، هەروەک داواش دەکات سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە