بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەرە قوربانی کەسێک دەستبەسەر کرا

بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەرە قوربانی کەسێک دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەرە قوربانی کەسێک دەستبەسەر کرا

لە درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لە کامێران، هاووڵاتییەک بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی   ڕاپۆرتێکیڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٧ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لۆن” سەر بە شاری کامێران بە ناوی کیانووش ڕەحمانی دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش ڕەحمانی بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی لەلاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دانێشتووی تارانە و چەند ڕۆژ پێش بە مەبەستی سەردان گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ڕۆژی ڕابردوو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کیانوش ڕەحمانی و نەیانتوانیوە کە دەستبەسەری بکەن، بەوحاڵەش ماڵەکەیان پشکنیوە و بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە