بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بووەهۆی چۆڵکردنی پێنج گوندی دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و هێزێکی سوپای تورکیا ڕوویدا.
پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سەخت، له‌نێوان گه‌ریلاكانی پەکەکە و هێزەکانی سوپای توركیا له‌سنووری پێنج گوندی شارۆچكه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆران دەستیپێکرد و بهوهۆیهشەوه دانیشتوانی هەریەکە لەگونده‌كانی (لێلكان، خه‌لیفان، گۆره‌شا، تاره‌كان و ناومێرگان) ناچاربوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و ئاواره‌ی سیده‌كان و ده‌ورووبه‌ری بوون.
لەو بارەشەوە، ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان راگه‌یاندووە، کە "له شه‌وی رابردووه‌وه فڕۆكه‌ی چاودێری توركیا بۆ خوله‌كێك ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه و نیوەڕۆی ئەمڕۆش به تۆپه دوور هاوێژه‌كان، ناوچه‌كه تۆپباران کراوە".
بەڕیوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سه‌ربازانی توركیا ویستوویانه خاكی باشووری كوردستان ببەزێنن لە ئەنجامدا رووبه‌ڕووی گه‌ریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوانیاندا رویداوەو شه‌ڕه‌كه‌ش ئێستا نزیك گونده‌كانی لێلكان و خه‌لیفان بووەته‌وه و به‌هۆشیه‌وه وێڕای ئه‌و دوو گونده، گوندەکانی گۆره‌شان، تاره‌كان و ناومێرگان چۆڵ بوون".
دەشڵێت، به‌هۆیه‌وه بۆردوامنی بەردەوامی فڕۆکەکانی تورکیاوە، ترس و دڵه‌ڕاوكێیەکی زۆر لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە