بەپەلە ... بڕیاری گرینگی قەدەغەی جەژن ڕاگەیندرا

بەپەلە     ...    بڕیاری گرینگی قەدەغەی جەژن ڕاگەیندرا

پەیامی کورد   ...    بڕیاری گرینگی قەدەغەی جەژن ڕاگەیندرا

ئەندامێکی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و چەندین رێنمایی بۆ جەژنی قوربان دەربکات.

دکتۆر عەلی رەشید، ڕایگەیاند : "وەکوو ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و تێیدا چەندین رێنمایی دەردەکرێن بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی بپارێزێت لە نەخۆشی کۆرۆنا و پابەندی رێنماییەکان بن".

ئەندامەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەلێر گوتیشی: "ئەم جەژنەش ھاوشێوەی جەژنی رابڕدوو مەراسیمی جەژن ناکرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتووچۆ راناگەێندرێت و ھاتووچۆ ئاسایی دەبێت، ھەموو ھەوڵێکیش دەدرێت بۆ ئەوەی خەڵک پابەندی رێنماییەکان بێت و بەرکەوتن نەبێت و خۆیان لەو نەخۆشییە بپارێزن".

دەشڵێ: "تاوەکوو ئێستا ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکراوە و بەردەوامە و بۆتە بەشێک لە ژیانی ئێمە، بەڵام پێویستە خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە نەبین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە