ڕێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان وهوڵامێكى تووندى نێچیرڤان بارزانى دایهوهو ڕایگهیاند، "ئەو زۆرینەی پەرلەمانییەى پارتى پێى دهنازێت، ساختەیە"، دهشڵێت:"بڕیارم دابوو بەبێدەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەم، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بهدهنگى هێنام".
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێواز فایەق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لهبارهگاى مهكتهبى سیاسى حزبهكهى لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، "بڕیارمدابوو بە بێ دەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان بکەم، بەڵام نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بهدهنگى هێنام کاتێک ووتی: ئێستا تەنها حساب بۆ پارتی دەكرێت، ئەوەش خۆى لهخۆیدا بەشێکە لەکولتووری سڕینەوەی بەرامبەر".
وتیشی:"دەمەوێ بەسەرۆکی هەرێم بڵێم، وەک عورفی سیاسی دەبێت ئەو کۆکەرەوەی هەموان بێت، بەڵام ئەو هەموو بنەماکانی تێکشکاند کە بەیەک ڕیزی بچینە بەغدا".
هەر بەووتەی ئەو ، "ئەگەر هێزەکانی یەکێتی نەبونایە ئەم شاری قەڵاو منارەیە لەبەردەم مەترسیدابوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە