کەمێک پێش ئێستا عادل مۆراد ، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی بە هۆی نەخۆشییەوە لە ووڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد،
بە پێی زانییارییەکان لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو عادل مۆراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیتی و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند لە نەخۆشخانەیەکی شاری کۆڵن لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە کاتی وەرگرتنیچارەسەری پزیشکیدا کۆچی دوایی کرد
پاش تێکچوونی باری تەندرووستی عادل مۆراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد
لەتیف نێروەیی ، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ، پێشتر ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کاریگاری نەخۆشییەکەیەوە چەند مانگێکە بۆ چارەسەری لە دەرەوەی ووڵاتە و ئەمڕۆ ٥ شەممە باری تەندروستی تێکچووە و ئێستا تەندرووستی ناجێگیرە ،
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە