سەرکردەیەکی یەکیتی دیموکراتی کوردی لە سووریا (یەکیتی) لەلایەن هیزێکی چەکدارییەوە دەستگیر کرا.
بەپێی بەیاننامەیەکی رێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا، بڵاویكردوهتهوه، ئیبراهیم محەمەدی ناسراو بە ئەبو مەزڵوم، سەرکردەی یەکیتی لە گوندی کورتەک شێخان لە گوندەوارەکانی کۆبانێ دەستگیر کراوە.
هەروەک ئەو رێکخراوە ڕایگەیاندووە، ئەبو مەزڵوم سەرکردەیەکی ڕێکخراوی هەرێمی کوردستانی یەکێتییە و بە سەردان گەڕاوەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 6/6/2018 لەلایەن هێزێکی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەستگیر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و کشانەوەی ھێزەکانی سەر بە ڕژێمی سووریا لە ڕۆژئاوای کوردستان، پەیەدە لەڕێی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستانـەوە، دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و کەوتە دژایەتی و کوشتن و ڕاوەدونانی سیاسەتمەدار و حزبە سیاسییە نەیارەکانی خۆی و سەرکوتکردنی ھاووڵاتییان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە