لەکاتی تێکهەڵچوونی شەوی ڕابردووی نزیک شاری سنە و تۆپبارانی کوێستانەکانی گوندی نەوەڕە، چەند ئەندامی ئەرتەشی ئێران ڕوانەی نەخۆشخانە کراون.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە " ٧ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە تێکهەڵچوونی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە و دواتر تۆپخانەکانی سوپای پاسداران شوێنی شەڕەکەیان تۆپباران کرد.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پادگانی لەشکری ٢٨ی شاری سنە، بە هۆی ناشارەزابوونی ئەندامانی سوپای پاسداران لە کار کردن بە تۆپی ڕووسی " ١٠٧ی ڕوسی " ، هێندێک لە گولە تۆپەکان لە بورجەکێکی ئەرتەشیان داوە و لەئاکامدا ٤ کادر و سەربازی ئەرتەش بریندار بوون و دواتر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە .
هەروەها ڕاگەیندراوە کە یەکێک لە ئەندامانی ئەرتەش بەناوی "داریوش فەدایی" کە خەلکی گوندی سەرهۆیەی شاری سنەیە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە لەشەوی ڕابردووە کێشەی جیددی کەوووەتە نێوان سوپا و ئەرتەش و بەرپرسەکانیشان لەگەڵ یەک بووە بە دەمەقاڵێ و نێوان ناخۆشیان.
ئەو سەرچاوە وتیشی کە دوای چالاکییەکانی ئەم دواییانەی هێزە کوردستانییەکان، پادگانی سوپای سنە بە چەکی پێشکەوتووی ڕووسی پڕ چەک کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە