بەپەلە ... پاڤڵ تاڵەبانی بڕیارێکی نوێ لە ناو دژە تێرۆری یەکیتی دەردەکات

بەپەلە     ...     پاڤڵ تاڵەبانی بڕیارێکی نوێ لە ناو دژە تێرۆری یەکیتی دەردەکات

پەیامی کورد     ...    پاڤڵ تاڵەبانی بڕیارێکی نوێ لە ناو دژە تێرۆری یەکیتی دەردەکات .

بە گویرەی نوێترین زانیاری بە بڕیاری پاڤڵ تاڵەبانی سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەندامانی دژە تێرۆر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن .

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بە بڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە ١٢ هەزار ناسنامەی دژە تێرۆر بە شێوەی نایاسایی درووستکراوە پێشتر .

سەرۆکی نوێی یەکیتی پاڤڵ تاڵەبانی لە بڕیارێکی نوێدا ، سەرجەم ئەو ناسنامانەی کە بۆ هیزەکانی دژە تێرۆری یەکیتی درووستکرابوون وەردەگیرێتەوە و ناسنامەی نوێیان بۆ درووست دەکرێت ، هەر لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە : بڕیارەکەی پاڤڵ تاڵەبانی نایاساییە لە بەر ئەوەی کە دژە تێرۆر ڕێکخراوێکی حکوومییە و سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمە پێویستە ئەوان ئەو کارە ڕێک بخەن نە وەک بەرپرسێکی حیزبی ، هاوکات لە بڕیارە نوێیەدا پاڤڵ  تاڵەبانی ڕایگەیاندووە ڕێکاری تووند بگیرێتە بەر دەربارەی ئەو کەسانەی کە بە ناوی دژە تێرۆرەوە سوودمەند بوونە .

میدیای فەرمی سەر بە یەکیتی ئاشکرایکردووە پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی نویی یەکیتی بڕیاری لێپێچینەوەی بۆ ئەو کەسانە کە بە شێوەی نایاسایی ناسنامەی دژە تێرۆریان بۆ دەرکراوە ، و سەرجەم ناسنامەکانیان لیوەربگیرێتەوە و ڕابگیرێت .

هەروەها لەم بڕیارە دا ڕایگەیاندووە سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانە لە لایەن دژە تێرۆرەوە دەرکراون دەبێ هەبوەشێندرێتەوە و هەر کەسێکیش بە شێوەی یاسایی لەم دەزگایەدا فەرمانبەر نەبووبێت و سوودمەند بووبێت لە وەرگرتنی زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک بۆ مەرامی تاکە کەسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت ئەوە هەموو لێوەردەگیرێتەوە .

بە پێی ئەم هەواڵە هەر کەسێکیش پابەندی ئەم یاسایە نەبێت ئەوە بەرەوڕووی دادگای باڵا دەکرێتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە