بەپەلە ... کاتی گەڕانەوەی نەجمەدین کەریم بۆ کەرکووک دیاریکرا

بەپەلە ... کاتی گەڕانەوەی نەجمەدین کەریم بۆ کەرکووک دیاریکرا

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعی کەرکووک ، شاری کەرکووكی بەجێ ھێشتووە و لەوکاتەوە تا ئێستا بەشداری ھیچ کۆڕ و کۆبونەوەیەکی حزبی نەبووە . هەروەها چەندین جار داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای کردووە لە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە چەند بەرپرسێکی یەکێتی لەو ڕووداوە تێوە گلاون بەڵام تا ئیستا داواکاریەکەی جێ بەجێ نەکراوە ,بەھۆی کێشەی ناوخۆیی یەکیتی نەتواندراوە ھیچ لیژنەیەک درووست بکرێت بۆ لێکولینەوە لە ڕاستیەکان بۆ خەلکی کەرکووک ڕوون بکرێتەوە وە تاوانباران ڕادەستی دادگا بکرێن

بە پێی ئەو زانیاریانەی بەردەست کەوتوون ،دکتۆر نەجمەدین کەریم تاکو ئیستە بریاری جیابونەوەی لە یەکێتی نەداوە وە بۆ ئەم مەبەستە چاوەرێی کۆتا بریاری سەرکردایەتی یەکێتی دەکات .

بەپێی زانیاریەکان، نەجمەدین کەریم کار بۆ درووستکردنی لیستێکی سەربەخۆ دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بەشێک لە کارەکانی ئەو لیستە تەواو بووە،لە ئایندەیەکی نزیک بە شێوەیەکی فەرمی بۆ جەماوەری کوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کەریم ئامانجی درووست کردنی لیستەکەی و بەرنامەی کاری دەخاتەروو .

وە وابڕیارە لە دوای جەژنی قوربان دکتۆر نەجمەدین کەریم بگەرێتەوە شاری کەرکووک و کار بۆ لیستەکەی بکات وەک کەسێکی سەربەخۆ.

لیستەکەی دکتۆر نەجمەدین کەریم تایبەت دەبیت تەنیا بە شاری کەرکووک کە لە کەسانی بێ لایەن پێکھاتووە و لە ھەرسێ نەتەوەکەی شاری کەرکوک کاندیدی ھەیە لە ماوەیەکی نزیکدا نووسینگەی تایبەتی دکتۆر نەجمەدین لە کەرکووک دەکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە