یەکیتی بۆ باشتر بوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا سازشی گەورە دەکات و هاوکات تورکیاش مەرجی هەیە بۆ ئەم سازشە
به‌پێی زانیارییه‌كان ، به‌رامبه‌ر باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌نکه‌ره، یه‌كیتی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه سازشی گه‌وره بۆ ئه‌و ووڵاته بكات، هاوكات توركیاش مه‌رجی خۆی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به چه‌ند شاندێكی یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ڕاگەێندراوە ، ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه یه‌كیتی نیشتمانی پاش سزادانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، له هه‌وڵی جدیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا ئه‌نجامیداوه چاكی بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کیتی چوار شاندی ناردۆته تورکیا و ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ تورکیا ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش ئەنجام بدات تاکوو ته‌نها ئه‌نکه‌ره ڕازی بکات ئابڵوقه‌ی هێڵی ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر شاری سلێمانی هه‌ڵبگرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ی شانده‌كانی یه‌كیتی ، تورکیا مه‌رجی بۆ یه‌كیتی نیشتمانی داناوه و وتوویانه: یه‌کیتی ده‌بێ به ته‌نیا له په‌که‌که بدات، ئینجا ده‌توانین سزا ئاسمانیه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرین و په‌یوه‌ندیه‌كانمان باشتر بكه‌ینه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە