شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، ڕاگه‌یاند: "له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە جموجووڵی داعش له ناوچه‌كه زۆر زیادی كردووه و پێشتر گرووپ گرووپ به ماتۆرسكیل ده‌هاتن ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ده‌كرد و ده‌یانڕفاندن، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان زۆر زیادی كردووه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 500 چه‌كدار و شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر گونده‌كان و ته‌قه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌ت له سنووری گونده‌كانی پاڵانی، كه ڕه‌نگه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ده‌ستی له‌گه‌ڵیان هه‌بێت."
به‌رپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین هەروەها هۆشداری دەدات له زیادبوونی جموجووڵی داعش له سنووری دیاله، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو، نزیکەی ٥٠٠ چەکداری داعش لە سنوورەکە بە ئاشکرا جموجووڵ دەکەن.
هەروەها دوای تێكشكانی داعش له سنووری دیاله له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگەوە، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو كه‌می كردبوو و هێزی پێشمه‌رگه توانیبووی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هێزه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و بۆشاییه‌كی ئه‌منی دروست بووه و داعش جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كه دەکەن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتی: "ئێستا وای لێهاتووه داعش شه‌وانه به ئاشكرا هێرش ده‌كاته سه‌ر گونده‌كان و هێزه عێراقییه‌كانیش توانای پاراستنی ئه‌وانی نییه، بۆیه خه‌ڵك خۆیان شه‌وانه پارێزگاری له خۆیان ده‌كەن، چوونكه پێشتر پێشمه‌رگه پارێزگاری لێ ده‌كردن و ئه‌و هێزانه‌ی ئێستاش توانای پاراستنی ناوچه‌كه‌یان نییه."
له‌باره‌ی هاتنی دوو فه‌وجی هێزی عێراقی بۆ سنووری جه‌له‌ولا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی: "سه‌ره‌تا ئه‌و هێزه هاتن باسیان له‌وه كرد له‌سه‌ر داواكاریی خه‌ڵك هاتوون، به‌ڵام دواتر خه‌ڵكه‌كه باسی له‌وه كرد ڕاست نییه و ئێمه داوامان نه‌كردووه، چونكه هاتوون و چوونه‌ته سه‌ر ماڵی كادیرانی ئێمه و كردوویانه‌ته باره‌گای خۆیان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكیش له ترسی هاتنی ئه‌و هێزه ئاواره بوونه و چوونه‌ته كه‌لار."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "ئه‌و هێزه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و خەڵکە عه‌ره‌بانه بكات كه هاورده كراون و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و زه‌وی و زاری خه‌ڵكی كورددا گرتووه و به هیچ جۆرێك به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی داعش نه‌هاتوون."
حكوومه‌تی عێراق دوای نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس جارێكی دیكه ده‌ستی به پرۆسه‌ی ته‌عریب كردووه و خه‌ڵكێکی زۆری عه‌ره‌بیان هێناوەتە ناوچەکەوە بۆئەوەی ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی كورده‌كاندا بگرن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە