پەیامی کورد ... بۆمەلەرزەیەک له‌سنووری نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕوویدا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤.٢ پله ڕیشتەر له‌سنووری نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕوویدا.
به‌پێی راگه‌ێندراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، كاتژمێر ١٠:١٠ خوله‌كی ئه‌مڕۆ ٨-٧-٢٠٢٠ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤.٢ پله ڕیشتەر به‌قوڵایی ١١ كیلۆمه‌تر له سنوری نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمه‌له‌رزه‌كه به‌دووری ١٩ كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ری قه‌زای خانه‌قینه‌وه ڕوویداوه.
پێشنیوەڕۆی دوێنێش بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤.٥ پله رێخته‌ر له شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو ڕوویدا كه ٢١ كیلۆمه‌تر له قه‌زای خانه‌قینه‌وه دووره.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە