پەیامی کورد ... بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٦.٣ پلەی ڕیشتەر یوونانی هەژاند .
ناوه‌ندی بۆمه‌له‌رزه‌زانی یوونان بڵاویانكردوه، ئەمڕۆ چوارشەممە بۆمەلهرزهیهك به گوڕی ٦.٣ پلە بەپێوەری رێختەر شاری لاریسا-ی ناوەڕاستی یوونانی هەژاند.
ناوه‌ندی چاودێری بۆمه‌له‌رزه‌زانی یۆنان لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦.٣ پلە بەپێوەری رێختەر به قووڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر لە ژێرزەوی یوونان ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌یه له شاری لاریسا کە نزیکە لە کەنارئاوەکانی یوونان رویداوه و تائێستا هیچ زانیاریه‌ك لەبارەی زیانەکانی بۆمەلەرزەکە نەزانراوە، دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتوانی شاری لاریسا درووستکردوە.
هاوكات ناوه‌ندی ئاڵمانی بۆ ژێئۆلۆژی ئاشكرایكرد، كه بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی یوونان له ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ووڵاته هه‌ستی پێكراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە