پەیامی کورد ... بەم مەرجانە دەتوانی سەردانی ئێران بکەی
بەڕێوبەری گومرکی باشماخی مەریوان دهڵێت، ئەو هاووڵاتیانهی ئێران، کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان کاریان کردووە، دەتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها خەڵکی هەرێمی کوردستانیش به رهچاوكردن و جێبهجێكردنی چهند مهرجێك دەتوانن سەردانی ئێران بکەن.
فەرید حەقپەنا بەڕێوبەری گومرکی باشماخ لە مەریوان رایگەیاند: ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە بۆ مەبەستی نەشتەرگەری یان نشینگە (هاوسەرگیری، خوێندن یان کار) دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن، دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی دەربڕی، سەردانی کۆنسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بکەن و ڤیزە وەربگرن. دواتر لەڕێی دەروازە سنوورییەکانی باشماخ و حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئێران بکەن.
روونیشیكردهوه: ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان گرێبەستیان لەگەڵ کارمەندی ئێرانی هەبووە، کارمەندەکە ئێستا لە ئێرانە، ناوەکەی بە بەڕێوبەرایەتی پارێزگاکانی ههرێم بدات، بۆ ئەوەی لەڕێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە رەزامەندیی لەسەر گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان وەربگیرێت".
ووتیشی، ئەم بڕیارە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنان یان وەک ئەندازیاری تەکنیکی کاریان کردووە، پێشتر کارتی نشینگەیان ههبووه.
لهسهرتای مانگی ئادارهوه به مهبهستی رێگری له تهشهنهسهندنی كۆرۆنا دهروازه سنووریهكانی ههرێم به رووی هاتووچۆ گهشتیاراندا داخران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە