بەم مەرجانە دەتوانی سەردانی ئێران بکەی !!!

بەم مەرجانە دەتوانی سەردانی ئێران بکەی   !!!

پەیامی کورد      ...    بەم مەرجانە دەتوانی سەردانی ئێران بکەی   !!!

بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، جمووجوڵی گەشتیاری لە دەروازەكه‌یان وەستاوە، بەڵام رێگا بە ئەو ھاووڵاتیانە دەدرێت، كە بۆ حاڵەتی پێویست سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، ئەمەش بەپێی  رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.
مەسعوود باتێلی، بەڕێوبەری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاندووه‌: "ھەر كەسێك لە ھەرێمی كوردستان بیەوێت سەردانی ووڵاتی ئێران بكات، بۆ حاڵەتی نەخۆش و پێویست، دەبێ مووڵەتی ڕەسمی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت، ئەو كات رێگەی پێ دەدرێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئەو ووڵاتە بكات".
باتێلی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەولەوییەت و كاری سەرەكی ئێمە پاراستنی تەندرووستی گشتییە، ھەموو رێكارە تەندرووستییەكانیش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ڤیرووسی كۆرۆنا لە دەروازەكەدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها رۆژانەش جمووجۆڵی بازرگانی بەردەوامی ھەیە و ھیچ گرفتێكی نییە".
راشیگه‌یاند: "ئەوانەی مووڵەتی رەسمی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە، دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە سەردانی ووڵاتی ئێران بكەن، لە كاتی گەڕانەوەشیان بە ھەمان شێواز دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و، دواتریش بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە