پەیامی کورد … بانكی ناوه‌ندی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسیان له‌كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێم و و شه‌ڕی دژی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاریكردنی دارایی تیرۆریستان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19 ی حوزه‌یرانی 2021 بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بلاوكردهوهو تیایدا هاتوه، له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی هه‌رێم، مسته‌فا غالب مخیف پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا، له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگایه‌ك كرا بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بانكی ناوه‌ندیی فیدڕاڵی به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و هاوكاریكردنی تیرۆریستان .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جهختیكردوهتهوه له‌سه‌ر پته‌وكردنی كه‌رتی بانكی له‌چه‌ند بوارێكدا و گرنگنریتینان رێكخستنی بانكه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم و مۆڵه‌تپێدانیانه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه، هه‌روه‌ها باس له ڕێكخستنی كاری كۆمپانیا بانكییه‌كان له ئاماده‌كاری بۆ مۆڵه‌تپێدانیان كراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لیژنه‌ی هاوبه‌ش ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندن و جێبه‌جێكردنیان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی دوپاتكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه‌رتی بانكی دوباره رێكده‌خه‌نه‌وه چونكه كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌رپه‌رشتیكار بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه‌رتی بانك به‌پێی یاسا به هێزه‌وه چالاكی خۆی ئه‌نجامبدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە