باوکی زارا محەممەدی کۆچی دوایی کرد

باوکی زارا محەممەدی کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد... باوکی زارا محەممەدی کۆچی دوایی کرد

باوکی زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢، ئیبراهیم محەممەدی، باوکی زارا محەممەدی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە کۆچی دوایی کرد.

ساڵی ڕابردوو زارا محەممەدی بەهۆی وانەوتنەوەی زمانی کوردی، ئێران دەستگیری کرد و سەرەتا سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سپارد، بەڵام دواتر سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەم کرایەوە.

لەم چەند ڕۆژەدا، بەهۆی ئەوەی باوکی زارا لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو و نەخۆش کەوتبوو، زارا لە بەندیخانەی سنە مۆڵەتی پێدرابوو سەردانی باوکی بکات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە