١٥٠٠ کۆچبەرى دیکەى کورد لە نێوان سنوورەکانى بێلاڕووسیا و پۆڵەندا ناویان نووسیوە بۆ گەڕانەوە

١٥٠٠ کۆچبەرى دیکەى کورد لە نێوان سنوورەکانى بێلاڕووسیا و پۆڵەندا ناویان نووسیوە بۆ گەڕانەوە
پەیامی کورد     ...    ١٥٠٠ کۆچبەرى دیکەى کورد لە نێوان سنوورەکانى بێلاڕووسیا و پۆڵەندا ناویان نووسیوە بۆ گەڕانەوە

 ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە هەواڵێکدا رایگەیاند : لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا قسەمان کرد. ئەویش پێی ڕاگەیاندووین نزیکەى ١٥٠٠ پەناخوازی دیکە ناوی خۆیان نووسیوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە کوردستان.
 لە ماوەی ٢٠ خولەک ٨٦ خێزانی کورد ناوی خۆیان نووسیوە بۆئەوەی بگەڕێنەوە کە هەر خێزانێک چوار بۆ پێنج کەسن.
 ئەمە لە حالێکدایە کە دوێنێ نزیکەى ٤٠٠ پەناخوازى کورد و عەرەب لە بێلاڕووسیاوە گەیشتنەوە هەولێر و بەغدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە