کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا


پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەقز کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندارکرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی گوندی جافرخانی سەقز، کە سکی بە چەند گوللە پێکرابوو، لە نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی شاری بانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو کۆڵبەرە شەوی پیشتر، ئەسعەد حەسەنپوور لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بریندار بووە، ڕایگەیاندبوو کە ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و بارودۆخی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا (دوای ڕۆیشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ شاری بانە) لانی کەم ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە