کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بریندار کرا

کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بریندار کرا

پەیامی کورد … کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بریندار کرا

خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم خەندەدار کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە، کەریم خەندەدار خەڵکی گوندی “میر شێخ حەیدەر”ی سەردەشت بووە و لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانی دووپزه لە سنووری کێلێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە