پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری پارێزگای کرماشان کوژرا
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی یاوەر وەیسی، لە کاتی کۆڵبەری لە نزیک سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە(٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، یاوەر وەیسی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیک و بە چەکی کڵاشینکۆفی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و شان و پشتی پێکراوە، دوای ئەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە یاوەر وەیسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە