کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری کرماشان

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری کرماشان

 


پەیامی کورد … کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری کرماشان

 

 کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “تەنگ حەمام”ی سەرپێڵی زەهاو تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنج گیانی لە دەست داوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “قوباد ڕەحمانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوای “ڕەمک”ڕاگەیەندراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوە و وریا کردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە