بەریتانیا: ڕووسیا هیچ مافێکی ئەخلاقی نییە لە کۆبوونەوەی G٢٠ بەشدار بێت

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەریتانیا: ڕووسیا هیچ مافێکی ئەخلاقی نییە لە کۆبوونەوەی G٢٠ بەشدار بێت

پەیامی کورد... بەریتانیا: ڕووسیا هیچ مافێکی ئەخلاقی نییە لە کۆبوونەوەی G٢٠ بەشدار بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی هەینی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ڕایگەیاند، ڕووسیا هیچ مافێکی ئەخلاقی نییە لە گرووپی ٢٠ وڵات بەشدار بێت، لە کاتێکدا لە لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە.

لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی یۆرۆ نیووز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، "ئەوان پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەندۆنیسیا دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کاریگەرییەکانی شەڕی ڕووسیا لە کۆبوونەوەکانی G٢٠دا لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها ئاماژەکان بەرەو ئەوەن کە ڕەنگە نوێنەرایەتی ئۆکراینا لەلایەن "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی"یەوە بەکریت."

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەندۆنیسیا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا میوانداری لووتکەی G٢٠ دەکات و ڕایگەیاندووە، کە "ڤلادیمێر پووتین" سەرۆکی ڕووسیا و "شی جینپینگ" سەرۆکی چین بەشداری دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووسیا هیچ مافێکی ئەخلاقی نییە لە گرووپی ٢٠ وڵات بەشدار بێت، لە کاتێکدا لە لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە.

شایەنی باسە، جی بیست یان گرووپی بیست دیدارێکی نێوان حکومەتەکانە، کە لە ١٩ وڵات و یەکێتی ئەورووپا پێکدێت. کار بۆ چارەسەرکردنی پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە ئابووری جیهانی دەکات وەک: سەقامگیری دارایی نێودەوڵەتی، کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە