بە یارمەتی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە هاوپەیمانان ژمارەیەکی زۆر داعشیان لەناو برد

بە یارمەتی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە هاوپەیمانان ژمارەیەکی زۆر داعشیان لەناو برد

پەیامی کورد     ...    بە یارمەتی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە هاوپەیمانان ژمارەیەکی زۆر داعشیان لەناو برد

 فەرماندەی ھێزی پێشەرگە لە سنووری مەخموور رایگەیاند، هێزەكانی ھاوپەیمانان بە ھاوكاریی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی داعش و، بەو ھۆیەوە ١٥داعش كوژران، بەڵام بۆ بنبڕكردنی داعش، پێویستە ئۆپراسیۆنی زەمینی ئەنجام بدرێت.

لیوا زریان شێخ وەسانی، ڕایگەیاند : "لە بەردەوامی بۆردوومانەكانی ھاوپەیمانان لە سنووری مەخموور و چیای قەرەچووغ بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، ١٥چەكداری دیكەی داعش كوژران و زیانی زۆریش بە مۆڵگەكانیان گەیشتووە".

شێخ وەسانی گوتیشی: "ئەو بۆردوومانانە بە ھاوكاری و زانیاریی ھێزی پێشمەرگەیە، كە پێشمەرگەش ھەموو ھاوكارییەكیان دەكات و ئەوانیش داعش بۆردوومان دەكەن".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ھێزی پێَشمەرگە ئامادەیە بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنی زەمینی ئەنجام بدرێت، چوونكە داعش بە بۆردوومان  كۆتایی نایەت، بۆیە پێویستە ئۆپراسیۆنێك ئەنجام بدرێت و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ھەیە، بە ھێزی پێشمەرگە پڕ بكرێتەوە، ئەگەر نا داعش بەردەوام دەبێت و كۆتایی نایەت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە