بێشکچی ... هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی لە ساتە وەختێکی وەهادا زۆر جێگای بایەخ و گرینگییە

بێشکچی   ...   هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی لە ساتە وەختێکی وەهادا زۆر جێگای بایەخ و گرینگییە

پەیامی کورد   ...   گەورە نووسەر و كۆمەڵناسی دیاری تورك و دۆستی دێرینی گەلی كوردستان ئیسماعیل بێشكچی دەڵێ، زۆر بە ئەرێنی سەیری هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی دەكەم بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم، چوونكە هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان تەرخان كردووە.

ئیسماعیل بێشكچی، لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایدەگەێنێت : هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم زۆر لە جێگای خۆیدا بوو و ووتیشی، ناوبراو كەسایەتییەكە ژیانی خۆی بۆ كورد و كوردستان تەرخان كردووە.

بێشكچی دەشڵێ، نێچیرڤان بارزانی لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسەتەوە زۆر پێشكەوتوو و سەركەوتووە، بۆیەش لەم كات و ساتەدا هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێم زۆر گرنگە، ئەو لە دیدارە دووقۆڵی و سێقۆڵییەكانیدا زۆر باسی ئەو ستەمە دەكات لە گەلی كورد كراوە، ئەمەش زۆر زۆر بایەخدارە.

ناوبراو ئاماژەیشی دا، نێچیرڤان بارزانی زۆر شیاوە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و پێویستە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێم و وڵاتانی دەوروبەر، دیپلۆماسیانە مامەڵە بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە