ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق ٤١٪ بووە

ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق ٤١٪ بووە

پەیامی کورد … ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق ٤١٪ بووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداری دەنگدەرانی ئاشکرا کرد و راشیگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ئاشکرا دەکەن.

کۆمسیۆن ئاشکرای کردووە، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پێشوەختە %40 بووە،

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنرێت. دوای دوو هەفتەی دیکەش و پاش لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی گشتی دەنگدانیش لە سەرتاسەری عێراق، %41 بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دەنگدانی تایبەت 16 سکاڵا و لە دەنگدانی گشتی 58 سکاڵا تۆمار کراون.

هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، حزبەکانی عێراقیش هەردوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان، هەریەکەیان ئەنجامی تایبەت بە خۆیان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام کۆمسیۆن هۆشداری لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ئەنجامانە داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە