پەیامی کورد … هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلمانی عێراق مانگی تەشرینی یەکەم بەرێوە دەچێت
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له ١٠ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه پاشگه‌زبوونه‌وه له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه و پڕۆسه‌كه‌یش له ١٠ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه مافی ده‌نگدادنیان هه‌یه كردووه به‌رله ١٥ی ئه‌م مانگه، سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن و داتاكانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
له مانگی ئاداری رابردوودا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، ٣٠ی هاوپه‌یمانی كه له ٢٥٠ پارت پێكهاتوون، په‌سه‌ندكراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بكه‌ن.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، ٢٥ ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٣٧٥ ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییكردنیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه كه بڕیاره له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا، به‌ڕێوه‌بچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە