هەپەگە، کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیای راگەیاند

هەپەگە، کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیای راگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی  ژمارەیەک سەربازێکی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاکانیانەوە لەباکوری کوردستان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵویکردووەتەوە،   کە نیوەڕۆی دوێنێ شەممە هێزەکانیان لە گردی کۆردینەی سەر بەشارۆچکەی چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامداوەو گورزی کوشندەیان لەسوپای تورکیا وەشاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژران، بەڵام ژمارەیان بەتەواوی نەزانراوە.
لەراگەیەندراوەکەی هەپەگەدا ئاشکراشکراوە، کە هەر دوێنێ دوو شەممە گەریلاکان لەگردی مێرگانیشی سەر بەچەلێی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامداوەو  ژمارەیەک لەسەربازەکانی سوپای تورک کوژران و برینداربوون.
هێما بەوەشکراوە، کە (٢٣)ی ئەم مانگە گەریلاکانی هەپەگە لە تەپەسۆری سەر بە چەلێ چالاکییەکی دیکەیان هێزەکانی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا، بەڵام تائێستا ئاماری کوژراو بریدارانی سوپا نەزانراوە. 
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە