جیهان گەرمترین هەفتە بەڕێدەكات

جیهان گەرمترین هەفتە بەڕێدەكات

پەیامی کورد... جیهان گەرمترین هەفتە بەڕێدەكات


رێكخراوی كەشناسی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان چەند زانیارییەكی سەرەتایی بڵاوكردۆتەوە كە دەریانخستوە هەفتەی یەكەمی مانگی تەمموز گەرمترین هەفتە بوە.
رێكخراوی كەشناسی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و قۆناغە سەرەتاییەكانی دیاردەی ئێل نینۆ بەدەركەوتن، وایكرد مانگی حوزەیرانی رابردوو گەرمترین مانگ بێت، جیهان شاهیدی گەرمترین هەفتەی مانگی تەمموز بوە.
رێكخراوەكە ئەم زانیاریانەی بەگوێرەی ئامارێك وەرگرتوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئامادەی كردوەو پێی وایە پێدەچێت وشكەساڵی لە ئیسپانیاو شەپۆلی گەرمای زۆر لە چین و ئەمریكا سەرهەڵبدات.
رێكخراوی كەشناسی جیهانی پشتڕاستیكردۆتەوە كە پلەكانی گەرما خەریكە ئاستی پێوانەیی تێدەپەڕێنن لەسەر وشكانی و لە زەریاكاندا، لەگەڵیشدا كاریگەرییەكی وێرانكەر لەسەر ئیكۆسیستەم و ژینگە. بەجێدەهێڵن.
لەوبارەیەوە كریستوڤر هیویت بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەكانی كەشوهەوا لە رێكخراوەكە وتویەتی: ئێمە لە دۆخێكی نادیارداین و لەگەڵ پەرەسەندنی دیاردەی ئێل نینۆ چاوەڕوان دەكرێت ئاستی تۆماركراو زیاتر تێپەڕێت و ئەم كاریگەرییانە تا ساڵی 2024 درێژدەبنەوە ئەمەش هەواڵێكی نائارامكەرە بۆ جیهان.
لەبەرامبەریشدا خزمەتگوزاری كۆپەرنیكۆس بۆ چاودێریكردنی كەشوهەوا لە ئەوروپا رایگەیاندوە، داتاكان دەریدەخەن كە هەفتەی رابردوو گەرمترین هەفتە بوە كە لەساڵی 1940ـەوە تۆمار نەكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە