پەیامی کورد... سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا گیانی لەدەست دا
یەکەمین سەرۆکی ئۆکراینای سەربەخۆ کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرت دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
لەمبارەیەوە پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئایار بڵاوی کردووەتەوە، لیۆنید کراڤچۆک کە یەکەمین سەرۆکی ئۆکراینای سەربەخۆ بوو لە دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت دوێنێ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا وڵاتەکەی لە ژێر هەڕەشەی ڕووسیادایە و جەنگی بەسەردا سەپاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە