نێردراوی ترامپ : عەرەبستان دەبێ بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیسرائیل دا بگرێتەبەر

نێردراوی ترامپ  :  عەرەبستان دەبێ بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیسرائیل دا بگرێتەبەر

پەیامی کورد     ...   نێردراوی ترامپ  :  عەرەبستان دەبێ بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیسرائیل دا بگرێتەبەر 

ئاوی برۆکۆیتز نێردراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەوی ڕابردوو لە ووتارێکیدا ڕایگەیاند و ووتی : عەرەبستان دەبێ بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل ئیسرائیل بگڕیتە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پێی ئەوەی کە کەناڵی تەلەفزیۆنی کانی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە ، ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند : ئێمە لە جبهە و سەنگەرێکی وەهادا خەریکی ئەنجامی ووتووێژگەلێکی پۆزێتیڤین لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی .

ئەو هەروەها ووتی : لە کۆتایی ، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل بڕیارێکە کە ئەوان دەبێ بیگرن . ئێمە بە هۆی تێگەێشتن لە ئاستی گەرمایی ناوچکە تەماشای ئەوان دەکەین. ژیان دەکەین و دەشبینین .

برۆکۆیتز لەگەڵ ستێفان مێنۆچین وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ، سەرۆکایەتی شاندی ئەم ووڵاتە ە سەفەر بۆ مەنامەیان بۆ واژوو کردنی لێکتێگەێشتننامەی هاوکاری نێوان ئیسرائیل و بەحرەین یان لە سەر شانە .

فڕۆکەی هەڵگری ئەوان ڕۆژی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن ی تەل ئەڤیڤ هەستایەوە و لە دوای تێپەڕبوون لە سەر ئاسمانی عەرەبستانەوە گەیشتە مەنامە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە