پەکەکە، کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای راگەیاند

پەکەکە، کوژرانی پێنج سەربازی تورکیای راگەیاند

پەکەکە رایگەیاند، کە گەریلاکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەباکووری کوردستان، پێنج سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە.

لە راگەیندراوێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بڵاویکردووەتەوە، کە گەریلاکان ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی شەمزینانی سەر بە جولەمێرگ ئەنجامدا و توانییان بەتەواوی تێکی بشکێنن کە لە ئەنجامدا دوو سەربازی تورکیا کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، کە گەریلاکان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان لەدژی سوپای تورکیا لە گردی عەلی شێری سەر بە جولەمێرگە ئەنجامداوەو لەئاکامدا دوو سەربازی تورکیا کوژران و سەربازێكی دیکەش برینداربوو.

هەر لەراگەیندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە، کە لە گەردی بایراکی سەر بە ناوچەی بارزان لە هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا سەربازێکی ئەو سوپایە کوژراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە