پەیامی کورد... سپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە بەحرەین دەکات
سپای پاسدارانی ئێران بە توندی ئیدانەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەحرەین و ئیسرائیلی کرد.
لەبەیاننامەیەکدا سپای پاسداران ڕایگەیاندووە "پێویستە لەسەر پادشای بەحرەین چاوەڕوانی تۆڵەی توند بکات لە موجاهیدەکانی قودس و گەلی موسڵمانی ئەو وڵاتە".
سوپای پاسداران ئەو هەنگاوەی بەحرەینیان شەرمێونانە ناوبردووە بۆ دەسەڵاتدارانی ئال حەلیفە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی بە "بەکرێگیراو" ناوبردووە، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا سپای پاسداران هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی بەحرەین بە تایبەتی و کەنداو بە گشتی، لە کردنەوەی دەرگا لەبەردەم هەژموونی ئیسرائیل و فراوانبوونی لەناوچەی کەنداو و دەریا عومانی ستراتیژی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە