بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

پەیامی کورد... بریندار بوونی ١١ کۆڵبەر لە سنووری کرماشان

ڕۆژی ڕابردوو لە دوو ڕووداوی جیادا لانی کەم ١١ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە کاتی چوون بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٢، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری ژمارەیەک کۆڵبەر لە نزیک گوندی «قەڵاگا» ی پاوە لانی کەم ٦ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

هەمان ڕۆژ و لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەدا کە لەنێوان بارهەڵگرێکی جۆری خاوەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید کە هەڵگری کۆڵبەران بووە لە نزیک شارۆچکەی شاهۆی ڕوانسەر، لانی کەم ٥ کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ڕووداوەدا شۆفێری پرایدەکە گیانی لە دەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە