پەیامی کورد ... ئیسرائیل ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەڕەشەکانی ئێران بۆ لەناوبردنی ووڵاتەکەی ، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەر هێزی ڕاستەقینەی خۆی ئاگادارە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمبارەوە هەواڵیدا .
ئەو لە لێکدانەوەی بەیاننامەی ئەم دواییەی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران حسێن سەلامی لەمبارەوە قسەی کرد . لە قسەکانی جەنەڕاڵ سەلامی کە لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزەوە بڵاوکرابووەوە ، هاتووە کە هەر هەوڵێکی ئیسرائیل بۆ پەرەپێدانی شەڕ لە دژی ئێران بۆ لە ناو بردنی خۆیان و ئازاد کردنی سەرزەوینە داگیرکراوەکانە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتەکانی خۆیدا لە پێشانگای " Cybertech " لە تەل ئەبیب ووتی : لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دواییدا ئەوان ، هەڕەشە لە ئێمە دەکەن بۆ لە ناوبردن و هێرشی مووشەکی بۆ سەر شارەکانمان .
ئێمە لە سەر ئەم هەڕەشانە باش دەزانین ئەوە جگە لەوەی کە ئێمە باش ئاگامان لە هێزی خۆمان لە بەرگری و هێرش کردن هەیە ،
ئەو هەروەها ووتی : ئێران هەموو ساڵێك هێرشی سایبێری ڕێک دەخات بەڵام ئەوان ئێمە ناخەنە بن کاریگەری خۆیانەوە . ئێمە بە دوای ئەم هێرشانەوەین و ئەم هێرشانە دەبینین و هەموو کاتیش ئەو هێرشانە ڕادەگرین ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە