پەیامی کورد … کەرکووک/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش ٦ ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لەڕۆژئاوای کەرکوک شەش ئەندامی پۆلیس برینداربوون.
بەسام محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە سنوری کەرکوک،ڕاگەیاند، هێرشەکە لەنزیک ناحیەی رەشادى سهر به قهزاى حهویجه بووە کاتێک چەکدارانی داعش پهلامارى هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیان داوە وڕوبەڕوبەونەوەی توند لەنێوان هەردولادا ڕویداوە.
وتیشى، هێزەكان رووبەرووی چەکدارانی داعش بونەتەوە لەئەنجامدا شەش ئەندامی پۆلیس برینداربوون، بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، پهلامارهكه لەنێوان گوندی خەدیجەو سەلاب لەناحیەی رەشاد روویداوه و بۆ سهر هێزێكی لیوای ١٨ی فرقەی ٥ی پۆلیسی فیدڕاڵى بوه ولەئێستاشدا هێزی زیاتر ڕەوانەی سنورەکە کراوە بۆ کێوماڵ کردنی ناوچەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە