پەیامی کورد … کوژرانی ئەفسەرێکی کورد لە کەرکووک
شه‌وی رابردوو، له شاری كه‌ركوك، ئه‌فسه‌رێكی كورد كوژرا، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆمبیززانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ، عه‌قید یوسف ساڵح، بەرێوەبەری پۆلیسی دۆمبیز له كه‌ركوك ڕاگەیاند: شه‌وی ڕابردوو ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به ناوی "ئ، س"، له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كی خۆیه‌وه كوژراوه.
بەرێوەبەری پۆلیسی دۆمبیز وتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ڕه‌گه‌ز كورده و خێزانداره، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراوه و، پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە