سەرۆکی حکوومەتی هەرێـمی کوردستانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێرق کۆبووەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پیشوازی لە فاتێح ئیڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
هاوکات لە ڕاگەێندراوێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بارزانی و ئیڵدز پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرەیان دووپات کردەوە.
لە ڕاگەێنندراوەکەدا هاتووە، فاتێح ئیڵدز خۆشحاڵی خۆی بۆ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنەکانی په‌رله‌مانی كوردستانى له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداى له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا به پێویست زانی”.
لەبەرامبەردا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگه‌یاندووە کە هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به هێزه‌وه له به‌غدا ده‌بن و به‌شداری له حكوومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و ئاشكرای كرد كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه‌ى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە