پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادش دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە موحەمەد فەزل ئەلباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادش لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێیدا بۆ خواست و پشتیوانی هەرێمی كوردستانى بۆ سەرخستنی ئەرك و كارەكانی نیشان دا، هەروەها جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەگلادش لە بوارە جیاكاندا كردەوە و ئاماژەى بە کارامەیی دەستی كاری بەنگلادشی لە هەرێمی كوردستان کرد.
لای خۆیەوە ، باڵیۆزی بەنگلادش سڵاو و ڕێز و بانگهێشتى سەرۆكی ووڵاتەكەی بۆ سەردانى بەنگلادش پێشکەش بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و سوپاسی هەرێمی كوردستانی بە خەڵك و حكوومەتەوە کرد بۆ پێشوازی و هاوكارییان لەگەڵ دەستی كاری بەنگلادشى و خواستى بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی ووڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەتى لە بوارى بازرگانیدا دووپات كردەوە.
تاوتوێكردنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دۆخى ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بەنگلادش، پێویستی كردنەوەی نووسینگە یان كونسولگەریی بەنگلادش لە هەولێر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە