پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنێستان ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان ڕاگەێندراویکی گرینگی دوای ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئازەربایجان بۆ وەستاندنی شەڕ بڵاو کردەوە
بە پێی ئەم ڕاگەێندراوە هاتووە : ڕێککەوتنێکمان بە بەشداری سەرکۆماری ڕووسیا و ئازەربایجان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی قەرەباغ واژوو کرد. بڕیارێکمان دا کە بۆ هەموو لایەکمان چەتوونە. ئاگربەست بۆ خەڵکی ئێمە و بۆ منیش ناخ هەژێنە.
ئەوە سەرکەوتن نییە. بەڵام هەتا ئەو کاتەی کە ئێوە نەڵێن دۆڕاوین، دۆڕانێک لە ئارا دانییە. ئێمە هیچ کات ناڵێین دۆڕاوین و ئەوە سەرەتای یەکیتی نەتەوەیی ئێمە دەبێت.
سەری کڕنۆش لە بەرامبەر هەموو شەهیدەکان دادەنوێنین. لە بەرامبەر هەموو سەرباز، ئەفسەر، ژەنراڵ و هێزە خۆبەخشەکاندا کە بە گیانیان بەرگریان لە ووڵاتی دایکیان کرد، سەری کڕنۆش دەچەمێنم.
شایانی باسە ، ئازەربایجان ئەو ڕێککەوتنە بە تەسلیم بوونی ئەرمەنستان ناودەبات ، لەبەر ئەوەی ئەرمەنستان زۆربەی شوێنە گرینگەکانی قەرەباغی ڕادەستی ئازەربایجان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە