پەیامی کورد … ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و بریارە گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 بكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 16-6-2021 کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (11) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت".
لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار له رۆژانی 31-5 تاوه‌كو 2-6-2021 و رۆژی 7-6-2021 له به‌غدا دەخرێتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
وابڕیارە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و هەروەها پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا بخرێتەڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە