پەیامی کورد ... ئەمریکا لە سەحرای ڕۆژئاوایی کۆنسووڵخانە دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دوای بڕیاری دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە بەر فەرمی ناساندنی سەحرای ڕۆژئاوایی وەکوو بە شێک لە مەراکێش " مەغریب " واشینتۆن بە ئامانجی هاوکاری و یارمەتی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و زیادبوونی دەرفەتگەلی ئابووری و کەسب و کار لەم ناوچەیەدا کۆنسووڵخانە دەکاتەوە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەوەندی کردنەوەی ئەم کونسووڵخانەیە دەستی پێکردووە ووتی : هەر لەمبارەیەوە کونسووڵخانەیەکی مەجازی بە زوویی دەکرێتەوە و بەڕێوبەرایەتییەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕەبات لە ئەستۆی دەگرێت .
ئەمریکا لە دوای ڕێکەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی مەغریب و ئیسرائیل سەحرای ڕۆژئاوایی وەکوو بەشێک لە مەغریب بە فەرمی ناساند .
بە گرینگیدان بەوەی کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا لەگەڵ ڕەخنەی بزووتنەوەی پۆلیسیاریۆ کە بەشێک لە سەحرای ڕۆژئاوایی لە کۆنترۆڵدایە بەرەوڕوو بووەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتی لە ووتووێژگەلی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی دەوڵەتی مەغریب و پۆلیساریۆ پاڵپشتی دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە