پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و سەرکردایەتی کۆوەیت کرد.
ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کۆوەیت بڵاوی کردەوە: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کۆوەیت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێ گەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتی دەوڵەتی کۆوەیت ڕادەگەێنین."
سەرۆک بارزانی راشی گەیاندووە: "خوا لێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کۆوەیت ین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی ئال سەباح و گەلی کۆوەیتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەوڵەتی کۆوەیت و گەلەکەی بەردەوام بکات."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە