لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٨٤ چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩١ حاڵەت لە هەولێر، ١٧٦ حاڵەت  لە دهۆک، ٩٣ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٧ حاڵەت  لە گەرمیان و ٢٩ حاڵەت  لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها،  ٤٨٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ٢١ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە شەش حاڵەت  لە سلێمانی، پێنج حاڵەت لە هەولێر، نۆ حاڵەت لە دهۆک و یەک حاڵەت لە گەرمیان بووە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە