پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،٨ پلەی ڕیختەر لە نزیك قەسرشیرین ڕوویدا
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤،٨ پلەی ڕیختەر لە نزیك قەسرشیرین ڕوویدا، بوومەلەرزەكە لە ناوچەكانی دیكەی پارێزگای كرماشان، ئیلام و هەندێ ناوچەی باشووری كوردستانیش هەستی پێكرا.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر ١٢ و ٢٤ خولەكی ڕۆژی سێشەممە و لە دووری ١٩ كیلۆمەتری شاری قەسرشیرین و لە قووڵایی ١٤ كیلۆمیتری زەویدا ڕوویداوە.
دوای ئەو بوومەلەرزەیە، دوو جاری دیكەش بوومەلەرزە بە گوڕی ٢،٨ و ٢،٩ پلەی ڕیختەر لە قووڵایی ١٠ كیلۆمیتری زەوی لە شاری قەسرشیرین دا ڕوویاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە