بینی غانتس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگ له حكومه‌تی ئیئتلافیی راستره‌وی ئیسرائیل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و ناتانیاهۆ-ی سه‌رۆكی حكومه‌تیش داوای لێده‌كات به‌ره‌ی جه‌نگ چۆڵ نه‌كات.
غانتس مانگی رابردوو هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له حكومه‌ته جه‌نگییه‌كه‌ی ئیسرائیل كردبوو، له‌وكاته‌دا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ستراتیژیه‌تێك بۆ شه‌ری دوای كه‌رتی غه‌ززه نه‌بێت، ئه‌وا له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌و وه‌زیره له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "به خه‌مێكی زۆره‌وه حكومه‌ت جێده‌هێڵین، ناتانیاهۆ رێگه‌نادات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه برۆین، بۆیه ئه‌مرۆ به‌وپه‌ری دڵسۆزییه‌وه حكومه‌تی باری له‌ناكاوی ئیسرائیل جێده‌هێڵین".
غانتس پێی وابوه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له شه‌ری دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه شكستی هێناوه‌و داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت تا حكومه‌تێكی جێمتمانه‌ی خه‌ڵك بێته ئاراوه كه بتوانێت روبه‌روی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه‌و وتی: "داوا له ناتانیاهۆ ده‌كه‌م كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردن دابنێت كه هه‌موان له‌سه‌ری كۆك بن".
ئه‌م وه‌زیره فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی پێشووی ئیسرائیله و خاوه‌ن بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌یه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023، چونه ناو حكومه‌ته‌كه‌ی ناتیانیاهۆ، ئه‌وه‌ش وه‌ك نیشاندانی یه‌كریزی له‌سه‌ر ئاستی ئیسرائیل.
بوونی غانتس له حكومه‌تی باری له‌ناكاوی جه‌نگ، متمانه‌ی ئیسرائیلی لای هاوشه‌كانی ئه‌و وڵاته پته‌وتر كرد به‌تایبه‌ت كه ئەم وەزیرە په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا هه‌بوو.
بۆ كشانه‌وه‌شی له حكومه‌ت، ناتانیاهۆ له تۆری ئێکسه‌وه بانگه‌وازێكی بۆ غانتس كرد و وتی: "ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ كشانه‌وه له گۆره‌پانی جه‌نگ، ئێستا كاتی یه‌كخستنی هێزه‌كانمانه"، به‌ڵام وتیشی كه كشانه‌وه‌ی ناوبراو هه‌ره‌شه بۆ ئیئتلافی راستره‌وی ده‌سه‌ڵاتدار له په‌رله‌مان دروست ناكات كه زۆرینه‌ن و له كۆی 120 كورسی، 64 كورسییان هه‌یه.
هه‌ر دوای كشانه‌وه‌ی غانتس، ئیتمار بن غه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل كه سه‌ربه راستره‌وه توندره‌وه‌كانه داوای له ناتانیاهۆ كرد بچێته ناو حكومه‌تی جه‌نگه‌وه‌و جێگه‌ی ئه‌و وه‌زیره بگرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە