پەیامی کورد... "ئێران چەکى قورسى گواستووەتەوە بۆسەر سنورەکانى هەرێم"
رێکخراوى هەنگاو رایگەیاند: ئێران چەکى قورسى گواستووەتەوە بۆسەر سنورەکانى هەرێمى کوردستان و ئەگەرى هێرشى زەمینى بۆسەر بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵات هەیە.
رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران چەکى قورسى گواستووەتەوە بۆسەر سنورەکانى هەرێمى کوردستان و ئەگەرى هێرشى زەمینى بۆسەر کەمپ و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان هەیە، بەهاوکارى تۆپخانە و بڕۆکەى جەنگى.
حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان، بارەگایان لەناوچە سنورییەکانى برادۆست هەیە، زیاتر لە دوو هەفتە ئێران تۆپبارانى دەکردن، تاوەکو دوو رۆژ پێش ئێستا سوپاى پاسداران راگرتنى هێرشەکانى راگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە