پەیامی کورد... ڕێبوار تاڵەبانی: بڕیارەکەی دادگای کەرکووک تۆڵەکردنەوەی سیاسییە
ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی ئەو پارێزگایە و دوا بڕیارەکانی دادگای کەرکووک سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک لە کۆبوونەوەکەدا ڕێبوار تاڵەبانی باسی لە دۆخی ئێستای کەرکووک و بڕیارەکانی دادگای کەرکووک کردووە کە تایبەت بوون بە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنەکە و ڕایگەیاندوە: بڕیاری دادگاکە تەواو سیاسییە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تۆڵەکردنەوەی سیاسییە و پێشتریش بە بەڵگە بێتاوانی خۆمان سەلماندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەندامانی لیژنەکە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی بەرامبەر ئەو بڕیارە کە بە نایاسایی و سیاسیی وەسفیانکردوە، ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەی ئەو دۆسیەیە خستووەتە ڕوو و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتگیرییەک دەربڕیوە، بەڵێنیان داوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسیەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە